پرۆژەی ئەلفاستیل پرۆژەیەکی تەواوی دروست کردنی شیشی کۆنکریتە (شیشی تەسلیح) بە شێوازێکی سەردەمیانە و بە بەکارهێنانی کەرەستەی پەسەندکراو و ئامێری پێشکەوتوو وئۆتۆماتیک (USA Standards) بە گوێرەی ڕەوشە ئەندازیارە خوازراوە جیهانیەکان وەک بەرهەم دەهێنێت
دوابەدوای سەرکەوتنی پرۆژەکە لە ڕووی بەرهەمەوە و زیاد بوونی خواستی بازاڕ لەسەر بەرهەمە خۆماڵیەکان، هەروەها بوونی زۆرێک لە پاشماوەی ئاسن لە وڵاتەکەماندا و بەکارهێنانەوەی لەم کارەدا پرۆژەکە پێویستی بە گەورە کردن و بەگەڕخستنی زیاتری ئۆتۆماتیکی دەکات هەر بۆیە پێویست بو کە پرۆژەکە گەورە بکرێت