Manager
بیلال) ئەحمەد سلێمان عەبدوللە)
بەڕێوەبەری گشتی ئەلفاستیل

پەیامی بەڕێوەبەری گشتی بۆ خوێنەرو کریارەکانی شیشی الفاستیل بە خۆش حاڵیەوە وەک بەرێوەبەری کۆمپانیای الفاستیل لە خزمەتتاندام بۆ پێشکەشکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاری نایابی شیش و ئاسن . لە کارگەی الفاستیل بە پێنج سێت فرنی ئەندیکشن کارەبایی بە باشترین و پێشکەوتو ترین تەکنەلۆژیای سەردەم و هونەری دروست کردنی باشترین کوالیتی شیش و ئاسن خزمەت بە هاونیشتیمانیەکانمان دەکەین لە جۆرو کوالیتی کۆدەکانی. (ASTM A615 )و (318-ACI ) شیش بەرهەم دێنین . بەجۆرێک لە ژێر کۆنترۆڵ و پشکنینێکی ورد کارەکان ئەنجام ئەدرێت و بەردەوام بە جەختکردنەوە لەسەر نایابی بە دڵنیایەوە هیچ شیشێک لە کارگە ناچێتە دەرەوە گەر لە پشکنینەکان دەرنەچوبێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتینمان بکەین ، لە ئێستادا الفاستیل تاکە کۆمپانیایە لە هەموو عراق کە شیشی کۆدی(ACI-318 )بەرهەم دێنێت کە بەرەنگاری بومەلەرزە دەکات و شایەنی پشت پێ بەستن و دڵنیاییە بۆ باڵەخانەو پڕۆژە گەورەکان .. لە الفاستیل گرنگی تەواو دراوە بە ژینگە پارێزی الفاستیل هەلی کاری بۆ زیاتر لە هەزار هاوڵاتی بەشێوەی راستەو خۆ و ناراستەو خۆ دروست کردوە کە بە هۆیەوە بژێوی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ خۆیان دابین دەکەن سوپاس بۆ متمانە و هاوبەشی کردنتان .

احمد سلیمان عبداللە - بەرێوەبەری گشتی الفاستیل - شیشی الفاستیل بناخەی ئاوەدانی و دڵنیای و ئارامی لە نیشتەجێ بوون