.

کۆمپانیای ئەلفاستیل کە دەکەوێتە شاری سلێمانی باکوری عێراق خاوەنی کارگەی ئەلفاستیلە بۆ توانەوەی ئاسن و دوبارە بەکارهێنانەوەی ئاسن و بەرهەمهێنانی تووڵ و شیش ئەم کارگەیە کە لە ساڵی(2009) دامەزراوە سوود لە ئاسنی پارچە و پاشماوەکانیان و ئاسنە زیانلێکەوتووەکان دەبینێت لە ڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوە و گۆڕینیان بۆ بەرهەمی نوێی بەهێزتر. ئاسن یەکێکە لە گرنگترین کەرەستەکانی بیناسازی لە جیهاندا بەهۆی خۆڕاگری و پتەویەکەی. پێشبینی دەکرێت بەکارهێنانی ئاسن لە ساڵانی داهاتوودا گەشەبکات بەهۆی بەرزبوونەوەی وەبەرهێنانی بیناسازیەوە، هەر بۆیە ئەلفاستیل پەرە بە پرۆژەی بەرهەم هێنانی ئاسنی جۆراو جۆر دەدات ب ۆ بیناسازی. ئەم پلانە هەموو ئەو شتانەی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی قەبارەی جیاوازی میل لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە کوورەی توانەوەی(12) و (15)تەن بە توانای (350) تەن لە ڕۆژێکدا، ئامێری (CCM) و رۆلینگ. (لە داهاتوودا) کەرەستەی خاوی بەردەست بۆ بەرهەمهێنان وەک پاشماوەی پارچەی ئاسن و (DRI-HBI) بەردەست دەبیت لە کارگەکەمان